نێچيرڤان بارزانى بانگهێشتنامه‌يه‌كى له سه‌رۆكوه‌زيرانى قه‌ته‌ره‌وه پێده‌گات

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له حسێن بن عه‌لى ئهلفهزاله، كونسوڵى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌رێمى كوردستان كرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دیدارەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "له ديدارێكدا به‌ڕێز ئهلفهزاله، بانگهێشتنامه‌يه‌كى به‌ڕێز محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى قه‌ته‌رى بۆ به‌شداريكردن له كاره‌كانى كۆڕبه‌ندى ده‌وحه‌دا، گهيانده سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كه بڕياره ديسه‌مبه‌رى داهاتوو، به چاودێريى جه‌نابى شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر به‌ڕێوه بچێت.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ بانگهێشته‌كه، ئاماده‌يى نيشان دا كه به‌شدارى له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا بكات، هه‌روه‌ها جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا، كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى قه‌ته‌ر دووپاتى كرده‌وه كه سهركردايهتيى وڵاته‌كه‌ى، به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازيارى ئه‌وه‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كان به‌ره‌وپێش ببه‌ن. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا تيشكيان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ڕحا دەستبەسەر ١٠١ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا و گومانلێکراوێک دەستبەسەر کرا.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵات ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
هاوڵاتیان کاتێک بینییان بارهەڵگرێکی شەریکەی ZIM کە پشتگری لۆجیستیکی بە رژێمی داگیرکەر دەدات خۆپیشاندانیان ئەنجام دایەوە و گروپێک گەنج لە سەر بارهەڵگرەکە نووسیان، "غەززە."